تەمەدون؛ یەکەم ڕۆژنامەی کوردستان

دووحەوتەنامەی تەمەدون ساڵی ١٩٠٧ ی زایینی و ١٣٢٥ ی مانگی بەرانبەر لە گەڵ ١٢٨٥ ی هەتاوی لە لایەن " ئەبولبەقای سنەیی" ناسراو بە " مەزهەرولئیسلام" لە سنە بڵاو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووحەوتە نامەی تەمەدون ساڵی ١٩٧٠ ی زایینی و ١٣٢٥ ی مانگی بەرانبەر لە گەڵ ١٢٨٥ ی هەتاوی لە لایەن " ئەبولبەقای سنەیی" ناسراو بە " مەزهەرولئیسلام" لە سنە بڵاو بووەتەوە.. پەڕەکانی ئەو بڵاو کراوە بە هۆی نەبوونی پیت چینی، دەست نووس و لە هەشت پەڕە لە قەبارەی ١٠.٥*١٤.٥ ئامادە کرابوو و بە شێوەی شەونامە و نهێنی بڵاو بووەتەوە.

ناوەرۆکی ئەو بڵاو کراوە بە زمانی فارسی نووسراوە. ڕۆژنامەی تەمەدون بە هۆی نەبوونی ئامێری چاپ لە کوردستان بە ژلاتین کۆپی دەکرا و بە شێوەی نهێنی و شەوانە چاپ دەکرا و بڵاو دەکرایەوە.

ڕۆژنامەی تەمەدون چۆن لە چاپ دەدرا

لە لای ڕاستی لۆگۆی تەمەدون، نووسراوە: " وەکوو پەیامی بڵاو کراو، سنە، کوردستان، ئیدارەی تەمەدون" و " بە شێوەی کاتی مانگێک دوو جار چاپ و بڵاو دەبێتەوە". هەروەها لە لای چەپی لۆگۆی تەمەدون، نرخی ئابونمانی ساڵانەی تەمەدون ئەو جۆرە ڕاگەیێندراوە: " لە سنە ١٤ هەزار، شوێنەکانی تری ئێران ١٦ هەزار، ئەمریکا و فەرەنگ ٧ فرانک، ڕووسیا و قەفقاز ٤ منات".

ڕێکەوتی بڵاو بوونەوەی گۆڤارەکە لە نێوان دوو هێڵی ڕاست بە ساڵەکانی مانگی و زایینی دەنووسرا. تەواوی پەڕەکانی بە شێوەی دوو ئەستوونی ڕێک دەخرا و تیتری نووسراوەکان لە نێوان دوو هێڵی ڕاست لە یەک ئەستوون کار دەکرا.

ئەو بڵاوکراوە لە هەشت پەڕە ڕێک دەخرا و بڵاو دەکرایەوە.

تەمەدون گۆڤارێکی نا هەواڵی بوو و زیاتر بە وتەی سیاسی ڕێک دەنووسرا و ڕێک دەخرا و بڵاو دەکرایەوە. لە یادداشتێکدا نووسراوە: " ئەی ئەوانەی بانگەوازی بەختەوەری و سەرکەوتن دەکەن، ئەی پێشەنگەکان... ئەی ئەوانەی کە دەردی نەتەوەکەتان دانە دانە دەزانن و نایدرکێنن و خۆتان دەدەن لە نەزانی... تا کەی ستەمکاران خوێنی ئێمە بکەنە شووشەوە و لەناومان ببەن نامرۆڤانە و نادادپەروەرانە...

* ئەو یادداشتە گوڵچنێک لە قسەیەکی درێژ و چاپ نەکراوی گۆڤاری تەمەدونە کە لە لایەن تەوفیق ڕەفێعی ڕۆژنامەڤانی کوردستانییەوە لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە و بەرهەم هاتووە و بە بۆنەی نزیک بوونەوە بە ڕۆژی هەواڵنێرەوە بڵاو بووەوە.

لە درێژەی ئەو یادداشتانەدا هەر ڕۆژ لایەنێک لە مێژووی ڕۆژنامەڤانی لە کوردستان بڵاو دەبیتەوە.

  

News Code 27743

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =