درەوشانەوەی کوردەکان لە مێهرەجانی نیشتمانیی مۆسیقای گەنجانی ئێران

مێهرەجانی نیشتمانیی مۆسیقای گەنجان لە پێنجەمین رۆژی چالاکیی لە تەلاری ڕوودەکی تاران شایەدی ژەنیاریی هونەرمەندانی کورد لە بەشەکانی دیوان، شمشاڵ، گۆرانی، دووزەلە، نەرمەنای، زەرب و دەهۆڵ بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێنجەمین رۆژی مێهرەجانی نیشتمانی مۆسیقای گەنجانی وڵات کە لە تەلاری ڕوودەکی تاران بەڕێوەچوو، هونەرمەندانی کورد هونەری مۆسیقایی خۆیان بە ئامادەبوون لیژنەی داوەران کە پێکهاتبوون لە بەهمەن حاجی ئەمینی و حەمیدڕەزا ئەردەڵان ئاراستە کرد.

لە بەشی یەکەمی پێشکەشکاریی هونەرمەندانی کورد لە لە پێنجەمین رۆژی مێهرەجانی نیشتمانی مۆسیقای گەنجان شەهرام مەهدەوی (لە گرووپی تەمەنی ئا)، ئیسماعیل مەحموودی و عەبدولباست مورادی (لە گرووپی تەمەنی ج) لە بەشی شمشاڵ، تارا کەمانگەر، دانش شەریفی و هیوا ئەسەدی (لە گرووپی تەمەنی ئا) لە بەشی دیوان بەرهەمە مۆسیقاییەکانی خۆیان ئاراستە کرد.

هەروەها لە بەشی گۆرانیدا فواد ئوستاد قادر و فەرزین حیدەری (لە گرووپی تەمەنی ئا)، سەجاد ڕەزایی، ڕانا ئازەرباد و جەهاندار مەلەکی (لە گرووپی تەمەنی ب)، جوبرەئیل تەخت فیرووز، جەواد عەلیمورادی و محەمەد ڕەحمانی (لە گرووپی تەمەنی ج) دەنگی خۆیان بە سەر ئامادەبوواندا بەشییەوە.

لە بەشی دووهەمدا ئامادەبوان گوێبیستی بەرهەمی پارسا ئەحمەد زادە (لە گرووپی تەمەنی ئا) و فەرهاد سلێمانی (لە گرووپی تەمەنی ج) لە بەشی دووزەلە، پارسا ئەحمەد زادە، سینا عارفی و دانش شەریفی (لە گرووپی تەمەنی ئا)، ئاروین دەباغی (لە گرووپی تەمەنی ب) و کەریم ساڵحی (لە گرووپی تەمەنی ج) لە بەشی نەرمە نایە بوون.

لە بەشی زەرب و دەهۆڵ هونەرمەندان کیانووش شاسەواری، کیان عەبدوڵڵا زادە، باران کیانی، ئاران فارووقی، ساتیار مورادویسی، کیاست دانایی، مەنسوور کۆچەری بۆکانی و مەزهەر حسێنی (لە گرووپی تەمەنی ئا)، زیلان ڕەحیمی (لە گرووپی تەمەنی ب) کۆپلەکانی خۆیان ئاراستە کرد و پووریا میر جەلیلی (لە گرووپی تەمەنی ب) و علی حسێن زادە (لە گرووپی تەمەنی ج) بە ئامێری زەربی زوورخانەیی بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.

شایانی باسە، سێزدەهەمین خولی مێهرەجانی نیشتمانی مۆسیقای گەنجان بە بەڕێوەبەریی هۆمان ئەسعەدی و بە بەشداریی مامۆستایانی مۆسیقای وڵات لە لایەن ئەنجومەنی مۆسیقای ئێران و بە پاڵپشتیی جێگرایەتی هونەری وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی، نووسینگەی مۆسیقا و بە هاوکاریی بنیاتی ڕوودەکی لە ماوەی رۆژانی ٥ی گەلاوێژ تا ٥ی خەرمانانی ئەوساڵی هەتاوی لە تەلاری ڕوودەکی تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 27733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =