دۆزرانەوە ڕووفاتی ۱۷۱ ئەنفالکراو لە موسەننای عێراق

سەرچاوەگەلی سەربازی لە عێراق لە دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە پارێزگای موسەننا تایبەت بە دەیەکانی ٨٠ی زایینی هەواڵیان دا کە ڕووفاتی ۱۷۱ قوربانی ئەنفالکراوی لە خۆ گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، سەرچاوەیەكی سەربازی لە عێراق ڕایگەیاند: لەم دواییەدا گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق دۆزرایەوە، کە تا ئێستا ڕووفاتی ۱۷۱ قوربانی لە لایەن تیمی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرال لەو گۆڕە بە کۆمەڵەدا دۆزراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: هەموو بەڵگەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە قوربانیانی نێو گۆڕە بە كۆمەڵەكە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو لە لایەن رژێمی بەعسەوە گوللەباران كراون.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: تەرمی ڕووفاتەكان ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بەغدا كراون، تا بۆ ناسرانەوەیان پشكنینی DNA یان بۆ بكرێت.

لە دوای رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، تا ئێستا دەیان گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراوەنەتەوە كە لە هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو لە لایەن رژێمی بەعسەوە پاکتاو و زیندە بەچاڵ كراون.

News Code 27730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =