ئاماری فەرمی ژمارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕاگەیێندرا

سەرەڕای تەواو گومان و پێشبینییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری دارایی ڕێکخراوەکانی حەشدی شەعبی بۆ یەکەمجار ئاماری فەرمیی ئەو هێزانەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئیسمائیل خەلیل لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە کۆی هێزەکانی حەشدی شەعبی ١٦٠ هەزار کەسن کە پلانی پێدانی مووچەیان لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە بۆ ١٣٠ هەزار کەسیان ئەنجام دراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دەرکرانی کارتی زیرەکی وەرگرتنی مووچە بۆ سەد و ١٥ هەزار کەسیان، وتیشی: ڕێکخراوی جەماوەری خۆبەخشانی حەشدی شەعبی یەکەمین هێزی ئاسایشە لە عێراق لە مووچەی هێزەکانی خۆی بە تەواوەتی لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە دەدرێت.

شایانی باسە، پێدانی مووچەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە لە پاش فەرمانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ساماندانی باڵەکانی حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە.

News Code 27729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =