شەپۆلێکی نوێی هێرشی تیرۆریستان تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هوشداری دا کە بە زوویی شایەدی شەپۆلێکی نوێی توندتیژی و هێرشی شیمانەیی تیرۆریستانی نێودەوڵەتی بەر لە کۆتایی ئەمساڵی زایینی دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە گاردیەن، چاودێرانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەڕای وەستانی ئەمدواییەی هێرشگەلی تیرۆریستی، لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی تەڤلبوونی نزیکەی ٣٠ هەزار بیانی بە "خەلافەت"ی داعش، سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی بزووتنەوەی ڕادیکاڵیزمی جیهانی هوشداریان دا.  

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: دوورنوێنی ئەو بزووتنەوەگەلە تا داهاتوویەکی چاوەروان کراو یەکێکە لە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان. هەندێک مومکینە تەڤلی ئەلقاعیدە یان گرووپگەلی تیرۆریستیی دیکە بن. هەندێکیشیان پێدەچی رێبەریی ملیشاکان لە ئەستۆ بگرێت و وەک هۆکاری توندوتیژی دەرکەونەوە.

چاودێرانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەدا بیریان هێناوەتەوە: ئەگەرچی خەلافەتی جوگرافیایی داعش لە ناو چووە، ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوەدا ڕێککەوتوون کە زۆربەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی داعش هێشتاش لە ئارادان و ئەوە بەو واتایە کە چیدی بێدەنگی داعش و ئەلقاعیدە و گرووپە هاوشێوەکانیان درێژەی نابێت.

ڕاپۆرتەکە بە پێشبینی تەڤلبوونی نزیکەی ٦ هەزار کەس لە هاووڵاتیانی ئەورووپی و رۆژئاوایی بە ڕیزە نهێنییەکانی داعش و گرووپە توندئاژۆکانی دیکەی عێراق و سووریا و بەهرەمەند بوونی داعش لە داراییەکی ٥٠ تا ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریی لە داهاتووەکانی پێشووی، باسی لەوەش کردووە:  ئەگەر داعش کات و پێگەی گونجاوی بۆ هەڵمەتی دەرەکی هەبێت، جگە لە هێرشە ئاساییەکانی، دەتوانێ هێرشگەلی نێودەوڵەتیش ئەنجام بدا و ئیدارە بکات.

چاودێرانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێرای ئاماژە بە چالاکیگەلی پڕۆپاگاندایی گرووپگەلی تیرۆریستی لە قەوارەی "خەلافەتی مەجازی"، ڕاشیگەیاند: کەمبوونەوەی هێرشگەلی تیرۆریستان لە ئێستا زۆر درێژە ناخایێنێت و ڕەنگە تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی درێژەی بێت.

News Code 27728

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =