پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ به ‌ژینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شەنگال

ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه‌ بۆ به ‌ژینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شەنگال.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا لە یادی پێنج ساڵە کارەساتی شەنگالدا ڕایگەیاند: "ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كاره‌ساتكی ناخ هه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شەنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان ژینۆسایده‌".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پێویسته‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه‌ بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ و دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رفێندراوان و هه‌ردو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شەنگال و ئیداره‌ی شەنگال له‌ ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت".

مەسعوود بارزانی دەشڵێت: "كاره‌ساتی شەنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتون و گه‌لی ئێمه‌ هه‌ر به‌ زیندوویی مایه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موبو شێوه‌یه‌ك پشتیوانییان ده‌كه‌ین".

بەپێی ئامارەکانی نووسینگه‌ى كاروبارى رفێنراوانى ئێزدى، کۆی ژمارەی ئێزدییه‌كان له‌ عێراق ۵۵۰ هه‌زار كه‌سن و ۳۶۰ هەزار کەسیان بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە ئاوارەبون.

هاوکات ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شەنگال هه‌زار و ۲۹۳ شه‌هیدن و ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك دو هه‌زار و ۷۴۵ منداڵن.

هەربەپێی ئامارەکانی نوسینگه‌ى كاروبارى رفێنراوانى ئێزدى، تا ئێستا سێ هەزار و ۵۰۹ کەس رزگارکراون، کە هەزار و ۱۹۲ كه‌سیان ئافره‌تن و ۳۳۷ كه‌سیان پیاون و هەزار و ۳۳ کەسی دیکەیان كچانی منداڵ، هه‌زار و ۳۳ منداڵن، هاوکات تا ئێستاش دو هەزار و ۹۰۸ کەسی دیکە رزگارنەکراون.

News Code 27722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =