کوردستان بووە پاڵەوانی کێبڕکێی کاراتەی ئێران

بیستەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی کاراتای ناوخۆی وڵات لقی سایتوها شیتوریو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە ئامادە بوونی ١٦ پارێزگا و بەشداری ٢٥٠ کاراتەکا بە میوانداری شارستانی قوروە بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارستانی قوروە لە ڕۆژانی دەیەم و یازدەیەمی گەلاوێژ واتا پێنجشەممە و هەینی؛ میوانداری بیستەمین خولی کێبڕکێی پاڵەوانێتی کاراتای وڵات لقی سایتوها شیتوریو بە ئامادە بوونی پاڵەوانانی ئاسیایی و جیهانی لە یاریگەی چەمران لە دوو بەشی کاتا و کومیتە لە تەواوی ئاستە تەمەنییەکان ( مێدمنداڵان، تازەلاوان، ئۆمید گەورەساڵان و بەساڵاچووان) بە بەشداری ١٦ پارێزگا و بەشداری ٢٥٠ کاراتەکا بوو.

پاش دوو ڕۆژ کێبڕکێ لە بیستەمین خولی کێبڕکێیەکانی کاراتای وڵات، ئەوە وەرزشوانانی پارێزگاکانی کوردستان، مازەندەران، ئیسفەهان، تاران و خووزستان بوون کە لە دووبەشی کاتا و کومیتە بە ڕیزەوە لە پلەی پاڵەوانێتی تا پێنجەم وەستان.

News Code 27721

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =