دیداری نوێنەری حەسەن ڕۆحانی لەگەڵ ئەردۆغان

مەحموود واعێزی ، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،واعێزی شەوی ڕابردوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەو دیدارەدا وێڕای جەخت لەسەر زەروورەتی پەرەدان بە هاوکاری دوو وڵات لە هەموو بوارەکان، نوێنەری سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە تاران پێشوازی لە هاوکاری بەرفراوان لەگەڵ ئەنقەرە دەکات.

بەڕێوەچوونی خولی داهاتووی کۆبوونەوەی سەرانی ڕەوتی ئاستانە لە تورکیا بە بەشداریی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە داهاتوویەکی نزیک و بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە مانگی خەرمانان،  لەو پرسانە بوو کە واعێزی و ئەردۆغان باسیان کرد.

 دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هاوکاری دوولایەنە و چەند لایەنە بە ئامانجی پتەوکردنی پاوەجێی، ئاسایش و گەشەی ناوچەکە لە دیکەوی تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری تورکیا بووە.

News Code 27712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =