کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە گەمارۆدانی زەریف

وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا جەختی کرد سەرەڕای هەوڵی ئەمریکا دژی وەزیری دەرەوەی ئێران، هاوکاری لە گەڵ زەریف وەکوو بانترین دیپلۆماتی ئەو وڵاتە درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، کارلۆس مارتین دوگوردوئلا وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، دوێنێ پێنجشەممە بە دەربڕینی داخ لە بڕیاری ئەمریکا لە سەر گەمارۆدانی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کرد: بە پێی گرینگایەتی پاراستنی ڕێگای دیپلۆماتیک، بەش بە حاڵی زۆمان درێژە دەدەینە هاوکاری لە گەڵ زەریف وەکوو بانترین دیپلۆماتی ئێران.

شیاوی باسە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە پاش چەندین مانگ هەڕەشەی بەردەوام، زەریف، کە ڕەخنەگری ئاشکرای سیاسەتەکانی ئەمریکا دژی ئێرانە، گەمارۆ دا.

ستیڤ منوچن وەزیری دارایی ئەمریکا دوابەدوای ڕاگەیاندی ئەو هەواڵە پاگەندەی کرد کە زەریف فەرمانەکانی ڕێبەری ئێران بەڕێوە دەبات و وتەبێژی سەرەکی ئێران لە سەرتانسەری جیهانە.

ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد: ئەمریکا ئەوە ڕادەگەیێنێت بە دەسەڵاتی ئێران کە ڕەفتاری ئەم دواییانەی ئێران قبووڵ نەکراوە.

News Code 27709

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =