گەمارۆی ئەمریکا دژی کەسایەتییە عێراقییەکان / حەشدی شەعبی ئامانجی واشنتۆنە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گەمارۆدانی تاقمێک لە کەساتیگەلی عێراقی، کردنە ئامانجی حەشدی شەعبی لەو وڵاتەی بردە فازێکی نوێوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتیڕامین حسێن ئابادیان: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم دواییەدا تاقمێک لە کەسایەتیگەلی عێراقی خستە لیستی گەمارۆی خۆیەوە. بە گوێرەی راپۆرتەکان، ئەمریکا دەیەوێت لە داهاتوودا ژمارێکی زیاتری کەسایەتیگەلی عێراقی بەو لیستەوە زیاد بکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەڵوێستی دژبەرانەی واشنتۆن کاردانەوەی بەغدای بە دواوە بووە.

ڕووداوەکە لەوێوە دەستی پێکرد کە ئەمریکییەکان چوار کەسایەتی عێراقی بە ناوەکانی "ڕیان کەلدانی"، "وەعد قادۆ"، "ئەحمەد جەبووری" و "نۆفێل عاقووب"ی خستە لیستی گەمارۆوە؛ لە کاتێکدا کە دوو کەس لەو چوار کەسە ئەندامی حەشدی شەعبی عێراقن. سەیرە ئەمریکییەکان ئیدعایان کردووە کە دەست هەبوونی ئەو کەسانە لە دۆسیەی گەندەڵی بۆتە هۆی ئەوەی کە واشنتۆن بڕیار لە سەر گەمارۆدانیان بدات. هەڵبەت ئەمریکا بۆ سەلماندنی ئەو پاگەندەیەی لای ڕای گشتی هیچ بەڵگە و دایکۆمێنتێکی ئاراستە نەکردووە.

هەر لەو پەیوەندییە هەیسەم جەبووری پەرلەمانتاری عێراقی دەڵێ: "هەندێک لە ڕاپۆرتەکان لە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گەمارۆی ٦٧ کەسایەتی سیاسی هەواڵیان داوە. کەچی تا ئیستا هیچ بەڵگەیەک لە لایەن واشنتۆنەوە بۆ سەلماندنی دەست هەبوونی ئەو کەسانە لە دۆسیەگەلی گەندەڵی ئاراستە نەکراوە". هاوکات، کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کردووە کە هۆکارگەلی ڕوونی خۆی لە بابەتی گەمارۆکان ڕاگەیێنێت. هەندێک لە پەرلەمانتارانی عێراقیش ڕایانگەیاندووە کە هەڵوێستێکی توند هەمبەر بەو هەنگاوە نوێیەی ئەمریکا دەگرنە بەر.

لە لایەکی دیکەوە حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراقیش داوایان لە پەرلەمان، وەزارەتی دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە هەڵوێستێکی توند هەمبەر بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتیگەلی عێراقی بگرنە بەر. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەڵوێستی گەمارۆدەرانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتیگەلی عێراقی کاردانەوەی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی بە دواوە بوو. ئاوەها کە سەرۆک وەزیرانی عێراق حەوتەی رابردوو لە میانەی دانیشتنی حەوتەیی لە گەڵ هەواڵنێران هەمبەر بە گەمارۆ دژە عێراقییەکانی ئەمریکا هەڵوێستی گرت.

عەبدولمەهدی لەو دانیشتنەدا وتی: گەمارۆگەلی ئەمریکا لە دژی چوار کەسایەتی عێراقی بۆ لێکدانەوە ئاراستەی ڕاوێژکارانی یاسایی کراوە. لەو ڕووەوە پێداچوونەوە بە دۆسیەی گەمارۆگەلی وەزارەتخانەی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دژی عێراقییەکان لە تاوتوێ کردنە". لە پەنای ئەو کارشکێنییە، ئەمریکییەکان بە دوای دابەزاندنی پیلانی دیکەی وەک دانانی حزب و ڕەوتە سیاسییەکان و لەوان ڕەوتە ڕەخنەگرەکان لە بەرامبەر دەوڵەتی بەغدا بە سەرۆکایەتی عادڵ عەبدولمەهدییە. ئەمریکییەکان هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ تا وا نیشان بدەن کە ئەو حزب و ڕەوتە سیاسیانە هەمبەر بە سیستەمی دیموکراتیکی عێراق و دەوڵەتی ئێستا وەستاوەن.

ئەو هەولە دزێوانەی ئەمریکا نە بە ئامانجی بەرگری لەو دەوڵەتی ئێستا و سیستەمی دیموکراتیکی عێراق – بەوجۆرە کە واشنتۆن پاگەندەی بۆ دەکا- بەڵکوو بە مەبەستی ڕووخاندنی ئەو سیستەمی دیموکراتیکە لە رێگە ئاژاوەنانەوەی نێوان حزبە سیاسییەکان و دەوڵەت ئەنجام دەدرێت. هەروەها ئەو هەوڵانە لە کاتێکدایە کە سیستەمی سیاسی و پێکهاتەی دیموکراتیکی عێراق هێڵی سووری تەواو حزب و ڕەوتە جۆراوجۆرەکانە و پێناچێت کە ئەمریکا بتوانێ لەو ڕەهەندەوە ئاژاوە بخاتە ناو عێراقەوە.

لە راستیدا، تووڕەیی و هەڵچوونی ئەمریکییەکان هەمبەر بە دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ باش تێگەیشتنیان لەو ڕاستییەی کە نە تەنیا حزب، ڕەوت و کۆتلە سیاسییەکانی پاڵپشتی دەوڵەت، بەڵکوو حزب و ڕەوتە ڕەخنەگرەکانیش یەکسەر بە دوای باشتر کردن و تۆکمەی دۆخەکە و پێشخستنی زنجیرە هەنگاوە ئیجابییەکانی دەوڵەتی بەغدان و نەک بە دوای لاواز کردنی.

کەواتە واشنتۆن کاتێک دەبینێت کە تەواو دەلاقە و دەربیچەکانی بۆ دزە کردنە ناو حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق لە پێناو ڕووخاندنی دەوڵەتی بەغدا بە ڕوودا داخراوە، هەوڵی خۆی بە تێکدانی دۆخی سیاسی عێراق پەرە پێداوە و ژمارێک لە کەسایەتیگەلی عێراقی خسرۆتە لیستی گەمارۆکانی، هەتا بە باوەڕی خۆی لەو رێگەوە ئامانجەکانی دەستەبەر بکات؛ ئەو لە کاتێکدایە کە هوشیاریی دەوڵەت، گەل و حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق هەمبەر بەو نەخشە و پیلانە رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئەوی بۆتە هۆی دژایەتیی زیاتری ئەمریکییەکان لە ڕەوتی ئێستاکەی عێراق. دەسەڵاتی یاسا لەو وڵاتەیە. ئەمریکییەکان چاوەروانن هەندێک لە حزبە ڕەخنەگرەکانی دەوڵەت بە پەنا بردنە بەر زۆر و توندوتیژی و کرداری نایاسایی ڕەخنە و پرسەکانی خۆیان ببەنە پێش، هەتا لەو رێگەوە، واشنتۆن بتوانێ عێراق بخاتە ناو گێژاوێکی سیاسی و قەیرانی دیپلۆماتیک؛ ڕووداوێک کە سەرەڕای هەوڵی بەربڵاوی دەرەکی هیچکات مسۆگەر نابێت.

هۆکاری ئەو باسەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە حزب و ڕەوتە سیاسییە باس کراوەکان ئەگەر پرس و پاساوێکیشیان هەبێت لە رێگەی یاسایی و ئاشتی خوازانەوە ئاراستەی دەکەن، هەتا بە جۆرێک ببەنە تەواوکەری هەوڵەکانی دەوڵەت لە پێناو گەیشتن بە دەسکەوت و سەرکەوتنی زیاتر. ئەو هەڵوێستە، راست خاڵی بەرامبەری ویستی و دۆزی واشنتۆنە و ئەوەش بۆتە هۆی توورە بوون و ناڕەزایەتی ئەمریکییەکان لە ڕەوتی سەقامگیریی ئێستای عێراق.

لە ڕاستیدا، ئەمریکییەکان خوازیاری ڕووخاندن و کار تێکدانی عزب و ڕەوتە سیاسییەکان لە کاروباری دەوڵەتن؛ ڕووداوێک کە سەرکردەگەلی ڕەوتە جۆراوجۆرەکان بە توندی دژی وەستاون. بە گشتی دیارە کە شکستی ئەمریکا لەو بواری قەیران نانەوەی ئابووری لە عێراق لە رێگەی دانانی حزب و ڕەوتەکان لە بەرامبەر دەوڵەتی بەغدا، ناچاری کردووە کە خۆی بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەنگاو هەڵگرێت و سیاسەتی گەمارۆ هەمبەر بە کەسایەتییە عێراقییەکان بگرێتە بەر.

سیاسەتی گەمارۆی ئەمریکا هەمبەر بە کەسایەتییە عێراقییەکان لە ڕاستیدا پێشێل‌کەری ئاشکرای دەسەلاتی عێراقە و ئاشکرایە کە بەغدا لە هەموو توانست و بڕەوی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیاسەتە دژبەرانە بەهرە دەبات؛ ئەگەرچی هەر لە ئێستاوە فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ لێکدانەوەی یاسایی ئەو گەمارۆیانە دەرکراوە.

News Code 27705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =