سوپای پاسداران گەمارۆدانی "زەریف" لە لایەن ئەمریکای ئیدانە کرد

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تۆمارکرانی ناوی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کارادنەوە بە تۆمارکرانی ناوی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای بە گاڵتەجارانە وەسف کردنی ئەو داپەڕە نایاسایی و بێ فیکرانە ڕایگەیاند: ئەگەرچی تۆمار کرانی ناوی بەرپرسان و فەرماندەکانی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی لە ڕیزی کەسانی گەمارۆکانی ئەمریکا هەڵمەتێکی ناکارامە و ئەزموون کراوەیە، بەڵام ئەمریکییەکان بە گەمارۆدانی وەزیری بەڕێزی دەرەوە وەک بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسی وڵات، بۆ جارێکی دیکە تووڕەیی خۆیان هەمبەر بە زایەڵەی گوتاری ورەبەخش و ڕاچڵەکێنەر و دژە داگیرکاریی شۆڕشی ئیسلامی ئاشکرا کرد.

بەیاننامەکە لە درێژەدا بە ئاماژە بە کەڵک بردنی ئەمریکا لە ئیمپراتووریای میدیایی بۆ چەسپاندنی زلهێزی و بیرۆکەی پاڵپشتی لە بەرژەوەندییەکانی ڕژیمی زایۆنی و دۆش دامانی ئەو ئیمپراتووریایە لە بەرامبەر دیپلۆماسیای پشت‌ئەستوور بە بەرخۆدان، ڕاشیگەیاند: ئەمریکا ڕەنگە پێشتر بۆ شکۆمەند نیشان دانی خۆی ڕووی لەو جۆرە گەمارۆدانانە نەدەکرد، بەڵام ئەوڕۆکە هەیمەنەی درۆیینی تێک ڕووخاوە و لە گۆرەپانەکانی گوتاری و ئۆپەراسیۆنیدا هەمبەر بە ئێران تووشی کۆمەڵێک  شکست هاتووە، بۆ قەرەبووکردنەوەی دەستەوەستانی و شکستەکانی ڕووی لە گەمارۆدان کردووە؛ بلام با بزانێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی زلهێزی و سەربزێویی ئەمریکا دەبێت.

سوپای پاسداران لە کۆتاییدا بە نرخاندنی هەوڵ و چالاکیی دوکتۆر زەریف لە شەڕی میدیایی و بانگەشەیی لە دژی دوژمن و هاوڕێی و هاودڵیی لە بوارەکانی دیکەی نیزام و لەوان شەڕ دژی تیرۆریزم لە ناوچەدا، جەختی کرد: دوژمن تاقەتی گوتار و دیپلۆماسی بەرخۆدان تەوەر و پشت‌ئەستوور بە فەرهەنگی خۆڕاگری نەهێناوە و هەر بۆیە ناچار لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان بووە. بەلام بێ گومان هیچکام لەو هەڵمەتانە کەلێن ناخاتە ناو ورە و ئیرادەی قورس و پۆڵایینی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مسۆگەر کردنی ئامانج و مەبەستە بەرزەکانی خۆی و گەلی ئێران و هەموو ئەرکانی نیزام بە یەکگرتوویی و هاودڵ لە گەڵ دەسەڵات لە دژی هێژمۆنیا و خواستە ناشەرعییەکانی ئەمریکا وەستاون.

News Code 27704

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =