١٥٠٠ داعشی هێشتا لە عێراقن/ تەکفیرییەکان هاتوچووی کام شوێن دەکەن؟

یەکێک لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەدر ئاماژەی کردە سەر ژمارەی ئەو داعشیانە کە هێشتا بە تێپەڕینی دوو ساڵ زاڵ بوون بە سەر تەکفیرییەکان لە عێراق، چالاکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، حاکم زاملی لە ڕێبەرانی ڕەوتی سەدر ئاماژەی کردە سەر ئەو داعشیانە کە هێشتاش لە عێراقن.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٣١ ی جوولای ٢٠١٩ ڕایگەیاند: ١٥٠٠ تیرۆریستی داعشی سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە شکستی داعش لە عێراقن.

زامڵی جەختی کرد: ١٥٠٠ داعشی لە عێراق چالاکن و ئەو زانیارە وردە. ئەوان لە نێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوان لە ناوچە بیابانییەکان بە تایبەتی لە سنوورەکان نێوان عێراق و سووریا و هەروەها کێوەکانی حەمرین و ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەرێم و بەغدان. داعشییەکان لە کێشەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان سەربارەت بە ناوچە کێشە لەسەرەکان کەڵک وەردەگرن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە نەتەوە یەکگرتوورکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا بە ئاماژە بە ئەگەری کوژرانی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش، نیسبەت بە سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە و گەڕانەوەی سەرکردەکانی تری داعش بۆ عێراق و سووریا هۆشداریی دا.

News Code 27702

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =