هۆشداریی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورموز

سەرۆکی لێژنەی یارمەتیدەری نەتەوە یەکگرتووەکان بە عێراق دەڵێت توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورموز تەواوی ناوچەکە بە تایبەتی عێراق دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، جنین هنیس پلاسچرت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس نە تەنیا لە سەر عێراق بەڵکوو لە سەر تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کاریگەری نەرێنی هەیە.

ناوبراو لەم بارەوە وتی: ئەوەی لە گەرووی هورموز خەریکە ڕوو دەدات، ئەگەر لە کۆنترۆل دەربچێت؛ هەموو ناوچەکە بە تایبەتی عێراق دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

نابراو وتیشی: ئەو پرسە ڕوانگەیەکی کردەیی و ڕاست بینانەی دەوێت چونکوو کاریگەری چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران دەتوانێت پێشکەوتنەکانی عێراق لەم ساڵانەی دواییدا، لاواز بکاتەوە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە لە هەر جۆرە پێشنیارێک بۆ باشتر بوون و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە پێشوازی دەکەین.

News Code 27694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =