٣٠ چەکداری داعشی لە ئۆپراسیۆنێکی هەسەدە دەستگیر کران

ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی ئەو گرووپە دژی ماڵە گرووپییەکانی داعش، نووسی: لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە ڕۆژهەڵاتی فورات ٣٠ تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هاوار نیوز، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دژی ماڵە ڕێکخراوەییە نهێنییەکانی داعش لە دەیرەزوور، نووسی: هێزە دژە تیرۆرەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان دژی ماڵە ڕێکخراوەییە نهێنییەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور ڕێک خستووە. لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا کە بە شێوەی هاوکات هێرش کرایە سەر ٢١ ناونیشانی لە پێش دیاری کراوەوە، ٣٠ تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هێزە دژە تیرۆرەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا کاتژمێر ١ ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ئەو ئۆپراسیۆنەیان دەست پێکردووە کە تا کاژمێر ٤  درێژەی کێشاوە. لە ئەو ئۆپراسیۆنە جگە لە ٣٠ تیرۆریستی داعشی ڕێژەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی و هەروەها شوێنی خۆحەشاردانی ئەو تیرۆریستانە دۆزرایەوە و دەستی بە سەردا گیرا.

News Code 27690

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =