پیلانی هێرشی گەورەی داعش بۆ سەر کوردەکانی سووریا پووچەڵ کرایەوە

گەڵاڵەی هێرشی تیرۆریستی گەورەی گرووپی تیرۆریستی داعش کە لە یەکێک لە ماڵە ڕێکخراوەییە نهێنییەکانی داعش داڕێژرابوو و خەریکی ئامادەکاری بوون بە وشیاری هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا پووچەڵ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری KRDnews ، گەڵاڵەی هێرشی تیرۆریستی گەورەی گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام داعش کە لە یەکێک لە ماڵە ڕێکخراوەییە نهێنییەکانی داعش داڕێژرابوو و خەریکی ئامادەکاری بوون بە وشیاری هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ناسێندرا و پووچەڵ کرایەوە.

بە پێی زانیارییەکان لە ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتی سووریا، یەکینە دژە تیرۆرەکانی ئەو هێزانە لە ئۆپراسیۆنێکی دژە تیرۆر کە دژی ماڵێکی گرووپی داعش بە ئامادە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێکەوتی ١٦ جوولایی ٢٠١٩ ی زایینی دەستی پێکردووە، سەرکەوتنێکی گەورەیان دەست خستووە و یەکێک لە هێرشە تیرۆریستییە گەورەکانی داعش کە بۆ جێژنی قوربان داڕێژرابوو، پووچەڵ کردووەتەوە.

تیرۆریستەکانی داعش کە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقە بە دانانی رێژەیەکی زۆری بۆمب لە بارهەڵگرێک دەیانهەویست هێرشێکی گەورە ئەنجام بدەن، لە لایەن یەکینە دژە تیرۆرەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریاوە ناسرایەوە و پێش لە ئەوەی کە بتوانن کوشتوبڕێکی بەربڵاو بکەن لە ڕۆژی جێژنی قوربان، سێ کەس لە داڕێژەرانی دەستگیر کران و بارهەڵگرەکەش دەستی بە سەردا گیرا.

News Code 27689

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =