ترامپ بەری کردنە ناڤۆکییەکانی ئێران درێژ دەکاتەوە

مێدیایەکی ئەمریکی دەڵێت دەوڵەتی واشنتۆن تێگەیشتووە کە لە ئەم دۆخەدا هەڵوەشاندنەوەی بەری کردنە ناڤۆکییەکانی ئێران ژیرانە نییە و ئەبێ بۆ ٩٠ ڕۆژی دیکە درێژ بکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واشنتۆن پۆست بە گێڕانەوە لە سەرجاوە ئاگادارەکان لە بڕیاری دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی بەری کردنە ناڤۆکییەکانی ئێران هەواڵی دا.

دەوترێت ئەو بڕیارە ئەنجامی گفتوگۆی ستیڤ منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا لە گەڵ ترامپە و وادیارە ناوبراو هۆشداریی داوە ئەگەر کۆشکی سپی بە قسە هاندەرانەکانی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوە و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەو دەستە بەری کردنانە لە یەکەمی ئۆگۆست درێژ نەکاتەوە، بەناچار ئەبێ ڕووسیا، چین و یەکێتی ئەورووپا بە بۆنەی بەشداری لە پڕۆژەگەلێک کە ژێر ناوی بەرجام پێناسە کراون، گەمارۆیان بخرێتە سەر.

درێژ کردنەوەی ٩٠ ڕۆژەی بەری کردنە ناڤۆکییەکانی ئێران بریتیە لە گۆڕانی چیەتی سایتی ئەراک، گۆڕینی ناوەندی پیتاندنی فێردۆ، گۆڕینەوەی سووتەمەنی لە ڕێئاکتۆری هێزگەی بووشێهر و ڕێئاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران.

News Code 27688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =