ئەمریکا باجی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەداتەوە

سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی دیالە وێڕای هۆشداریی سەبارەت بە هەر جۆرە کارێکی گەمژانەی تێلاڤیڤ دژی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا تاوانی هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئااژنسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، یەکێتی زانایانی موسڵمانی پارێزگای دیالەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکا تاوانی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق دەدات.

جەبار مەعمووسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی دیالە وتی: ئێمە بە شێوەی ڕاشکاوانە لە بەرنابەر ڕای گشتی عێراق ڕایدەگەیێنین کە ئەگەر ئیسرائیل هەر شوێنێک لە عێراق بکاتە ئامانج، ئەمریکا تاوانەکەی دەدات و ئەم پرسە ئەبێ هەمووان حەسێبی لە سەر بکەن.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵی ئیسرائیل بۆ نائەمن کردنی عێراق و ناردنی فڕۆکەکانی بۆ کردنە ئامانجی هەر شوێنێکی سەربازی لە ڕاستیدا یاری لە گەڵ ئاگرە و ناوچەکە دەتەقێنێتەوە. هەر جۆرە هەوڵێکی ئیسرائیل دژی حەشدی شەعبی بێ وەڵام نامێنێتەوە. هەر هەوڵێکی گەمژانە لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ کردنە ئامانجی عێراق بە واتای ئاگر تێبەردانی شەڕ لە ناوچەکەیە و بەپەلە بەسیجی گشتی ڕادەگەیێندرێت.

شیاوی باسە کە برێک مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندبوو کە تەقینەوەیەک کە لە ناوخۆی ناوەندی سەربە حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی سەلاحەدین لە ١٩ ی مانگی جوولای ڕووی داوە بە هۆی بوردمانی تێلاڤیڤەوە بووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مێدیاکانی ئیسرائیل لە بوردمانی پادگانی ئەشرەف لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە هەواڵیان دابوو.

News Code 27683

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =