بنەماڵەی داعشییەکان گرفتی سەرەکی کوردانی سووریا

بنەماڵەی داعشییە جێگر کراوەکان لە کەمپی هول لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا خۆیان تەسلیمی هێزە کوردەکان نەکردووە و ڕاپەراندنی بەرپرسایەتیی ئەو هێزانەی بەرەوڕووی کێشە نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی "الحیاة"، ژنانی داعشی هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی ئاسایشی ئۆردووگای هول و هەندێکیان هەوڵی هەڵاتن لەو ئۆردووگایەیان داوە. منداڵانی ئەوانیش لە کاتێکدا کە ئاڵای داعشیان بە دەستەوەیە، بەردیان گرتۆتە هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی فریاکەوتن.

لەو ئۆردووگایە کە زیاتر لە ٧٠ هەزار ژن و پیاوی تێدایە، شەڕێکی نهێنی لە نێوان بنەماڵە داعشییەکان و هێزەکانی ئاسایشی ئۆردووگا لە ئارادایە.

ژنانی داعشی بەردەوام داکۆکی لە پاڵشتیان بۆ ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش دەکەن و دەڵێن چاوەروانی فەرمانەکانی ئەو بۆ گەڕانەوە بە هەردی خەلافەتن.

هێزەکانی ئاسایش ناچارن شەوورۆژی ژنانی بیانی داعشییەکان بۆ چوونە دەرێ و کاروباری کڕیاری و دەرمانی ئێسکۆرت بکەن، چونکا باس و خواستی زۆر لەبارەی هەڵاتن لە ئۆردووگا و هێرش کردنە سەر هێزەکانی ئاسایش بیستراوە.

عامر عەلی، یەکێک لە بەرپرسەکانی هێزی ئاسایشی کورد لەو ئۆردووگایە ڕایگەیاند: ژنانی داعشی وەک دوژمن لێمان دەڕوانن و ئەوە کێشەی زۆری بۆ ئێمە بە دواوە بووە. لە ڕاستیدا بە دوای ئەوەوەیە کە ئایدیالۆژیای خۆی لە رێگەی ئەو ژنانەوە درێژە پێ بدات.

هەندێک بەرپرسی کورد گەلێ جار هوشداریان داوە کە منداڵانی تیرۆریستان کە لە ئۆردووگاگەلی جۆراوجۆردان، بومبی کاتژمێرین، چونکە لەو ئۆردووگایانەدا گەمارۆ دراون و کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ڕاهێنانی دایکەکانی خۆیان کە ئەندێشەی داعشیان بە سەردا زاڵە. ئەوان بەرد دەگرنە هێزەکانی ئاسایش، چونکە دایکەکانیان پێیان دەڵێن کە ئەو هێزانە باوکەکانیان کوشتوون و ماڵەکانیان لێ کاول کردوون.

ئۆردووگای باکووری رۆژهەڵاتی سووریا نزیک بە ١٢ هەزار ئەندامی بیانی داعش (٤٠٠٠ ژن و ٨٠٠٠ منداڵ)ی لە خۆ گرتووە و زۆربەیان لە ئۆردووگای پڕ جەماوەری هول نیشتەجێن. هەندێک لەو هاووڵاتییە بیانیانە هەوڵ دەدەن بۆ پێکهێنانەوەی دووبارەی داعش لەو ئۆردووگایە دەرباز بن و هەڵێن.

بە وتەی بەرپرسانی ئاسایش، ئاسان نییە کەسێک کە لە وڵاتانی دوور تەڤلی داعش بووە، دەست هەڵگری بیرۆکەکانی خۆیان بن.

بەرپرسێکی کاروباری ئاوارەکان لە دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان بە ئاماژە هەوڵی ژنێکی داعشی بۆ هەڵاتن لە نەخۆشخانە و بەسەرهاتی قۆڵبەست کرانی، وتی: ژنان لە ئۆردووگای هول هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئاسایش و فەرمانبەرانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

چاودێرانی نێودەولەتی نیگەرانی ئەوەن کە ئەو ئۆردووگایە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش و بەو هۆیە دەوڵەتی کوردەکان داوا لە وڵاتانی هاوپەیوەند دەکەن کە هاووڵاتیانی خۆیان ببەنەوە، بەڵام تەنیا چەند وڵاتێکی کەم بە دەنگی کوردەکانەوە هاتوون.

News Code 27682

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =