زانای ئێرانی مایکرۆفۆنی کوانتۆمی بەرهەم هێنا

زانایەکی ئێرانی لە گەڵ گرووپێک لە توێژەران مایکرۆفۆنێکی کۆانتۆمی داڕشتووە کە دەتوانێ شوێنی چکۆلەترین پاکێجەکانی دەنگ بە ناوی "فۆنۆن" هەڵگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئەنگێجت، ئەمیر سەفەوی نایینی یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی ستانفۆرد لە گەڵ گرووپێک لە توێژەرانی ئەو زانکۆیە مایکرۆفۆنێکی کوانتۆمی بەرهەم هێناوە کە دەتوانێ شوێنی چکۆلەترین پاکێجی دەنگی یان وزەی لەرینەوە و کۆانتۆمی وزەی دەنگی بە ناوی "فۆنۆن" هەڵگرێت. ئەو دەزگایە ڕێخۆش دەکات بۆ سازدانی کەمپیوتێرگەلی کوانتۆمیی کارامەتر.

پێشتر دۆزینەوەی فۆنۆنەکان نامومکین بوو، چونکە مایکرۆفۆنگەلی نەریتی بەوڕادەیە هەستیار نین کە بەو دەنگانە بزانن. کاتێک شەپۆلێکی دەنگ لە کاژییەک دەکەوێ، مایکرۆفۆنەکان شوێنی هەڵدەگرن، بەڵام بەو پێیەی فۆنۆنەکان زۆر چکۆلەن دۆزینەوەیان بە تەنیایی مومکین نییە.

لەو ڕووەوە زانایان لەبری پشت‌بەستن بە ئەندازەی شەپۆلی دەنگی، دەزگایەکیان  بەرهەم هێناوە کە وزەی فۆنۆنەکان بە شێوەی راستەوخۆ و بە بەهرە وەرگرتن لە ڕۆزوناتۆرگەلی زۆر چکۆلە ئاوێنەئاسا ئەندازە دەگرێت؛ ڕۆزوناتۆرەکان کەرەسە یان سیستەمێکە کە ڕۆزوناس یان کاردانەوەی ڕۆزوناسی نمایش دەدات.

ئەو دەزگایە کە لە وتارێک لە گۆڤاری نیچردا وەک هەنگاوێکی نوێ لە بواری کەمپیوتێری کونتۆمیدا باسی لێ کراوە، ودەتوانێ فۆتۆنەکان بخاتە داوەوە و شوێنی لەرینەوەکانیان هەڵگرێت.  

News Code 27681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =