بڕیاری لەسێدارە دان بۆ شارەوانی پێشوو تاران

وتەبێژی دەزگای داد لە دەرکرانی حوکمی کوشتنەوەی بەرامبەر بە محەمەد عەلی نەجەفی شارەوانی پێشتری تاران لە دادگەی سەرەتاییدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی سەبارەت بە دوا هەلومەرجی دۆسیەی محەمەد عەلی نەجەفی شارەوانی پێشتری تاران، وتی: حوکمی ناوبراو بە تازەیی دەرکراوە و بە گوێرەی ئەو حوکمە نەجەفی سزای کوشتنەوەی بەرامبەر بە سەردا بڕاوە و حوکمەکە ئەوڕۆ بە پارێزەرانی ڕاگەیانددراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانەکانی زیان گەیاندن، کوشتنی بە ئانقەست و ڕاگرتنی نایاسایی چەکی بێ مۆڵەت لە دۆسیەی نەجەفی، ڕایگەیاند: دادگە کوشتنی بە ئانقەست پشت‌راست دەکاتەوە و بۆ ئەو تاوانە سزای کوشتنەوەی بۆ ناوبراو دەرکردووە و لە بابەتی زیان گەیاندن نەجەفی لە دادگە بێبەری بووە و سەبارەت بە تاوانی ڕاگرتنی نایاسایی چەکی بێ مۆڵەت ناوبراو بە دوو ساڵ زیندان حوکم دراوە.

شایانی باسە، دادگەی سزایی ژمارە ١ پێداچوونەوەی دۆسیەی محەمەد عەلی نەجەفی شارەوانی پێشووی تاران بە تاوانی کوشتنی هاوسەری دووهەمی لە ئەستۆیە.

News Code 27679

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =