کار کردن بە مادەی ۱۴۰ لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی عێراق بەردەوام دەبێت

وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیار دراوە تا ئەوكاتەی سەرجەم ئامانجەكان ماددەی ۱۴۰ جێبەجێ دەكرێت، كاركردن بە ماددەی ۱۴۰ بەردەوام بێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خەندان، ئیاس ساموك، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دادگای باڵای عێراق بە سەرۆكایەتی قازی مەدحەت مەحمود و بە بەشداری ئەندامانی دیكە دانیشتنی خۆی ئەنجامدا و لەسەر داوای ئەنجومەنی نوێنەران ماددەی ۱۴۰ی تاوتوێكرد".
ئاماژەی بەوەشكرد کە "بەپێی بەداواداچوونەكانی دادگای باڵا، ماددەی ۱۴۰ ی دەستووری عێراق بۆ ساڵی ۲۰۰۵ داوای لە دەسەڵاتی جێبەجێكار كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ماددەی ۵۸ لە یاسای ئیدارەی دەوڵەت بۆ قۆناغی راگوزەری هەنگاوبنێن و سەرجەم برگەكانی جێبەجێبكەن، كە تا ئێستاش بە گەڕانەوە بۆ هەنگاوەكانی ماددەی ۱۴۳ كاریپێدەكرێت".
وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق وتیشی: "بەپێی دادگای باڵا، ئەو هەنگاوە بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەكانی ماددەی ۵۸ی یاسای ئیدارەی دەوڵەتی عێراقە بۆ قۆناغی راگوزەر، تا لەو ناوچانەدا كە گۆڕانكاری بەسەر دانیشتوانەكەیاندا هاتووە دادپەروەری تێدا ئەنجامبدرێت".
ئەو وتەبێژە راشیگەیاند: "دادگای باڵا لە لێكۆڵینەوەكانیدا بۆی دەركەوتوە ئەو هەنگاوانە تەواونەكراون  و بەشێكیان تا ئێستا كاریان بۆ نەكراوە، ئەنجامدان و جێبەجێكردنی ماددەی ۱۴۰ ی دەستور ئەركێكی داواكراوە و پێویستە بە تەواوی جێبەجێبكرێت".
سەبارەت بە وادەی دیاریكراو بۆ جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە ساموك لە بەیاننامەکەدا رونیکردوەتەوە، "دادگای باڵا جەختی لەسەر ئەوەكردوەتەوە وادەی دیاریكراو بۆ ماددەی ۱۴۰ی دەستور بە مەبەستی دانان و رێكخستنەوەی كارەكان و هاندانی لایەنە پەیوەندیدارەكانە بۆ جێبەجێكردنی، وادەكە پەیوندی بە گۆڕینی ناوەڕۆك بەئەنجامگەیاندنی ئامانجەكەوە نیە".
وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، "دادگای باڵای عێراق بڕیاریداوە بە بەردەوامبونی ماددەی ۱۴۰ تا ئەو كاتەی بەتەواوی سەرجەم ئامانجەكانی جێبەجێ دەكرێت.

News Code 27677

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =