بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرهەنگ فەردین پیری وتی: ئێوارەی ڕۆژی رابردوو ۷ی گەلاوێژ، لە ناوچەی سفری سنووریی شاری سەردەشت، لە پێکادانی گرووپێکی قاچاخچی لەگەڵ سنوورەوانان، سەربازێک شەهید بووە.
وتیشی: لەم شەڕەدا بە داخەوە، سەربازێکی سنوورەوانی بە ناوی هادی عەلی نەقی، خەڵکی شاری هەمەدان. شەهید کراوە.
سەرهەنگ پیری رایگەیاند: ئەم پێکادانە لە سنووری سەردەشت ڕووی داوە و لەم ئۆپراسیۆنەدا ڕێژەیەکی زۆر کحوولیات و کەل و پەلی قەدەغە کراو دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمڕۆ تەرمی شەهید هادی عەلی نەقی بەرەو زێدەکەی بەڕێ کرا.
بۆچوونی ئێوە