هەزاران کەس لە ئەدلەبەوە ڕوویان کردووەتە سنوورەکانی تورکیا

فەرهاد حەق، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دوایی گۆڕانکارییەکانی ئەدلەب، وتی: بە دوای پێکدادانەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ئەدلەب هەزاران کەس لە هاووڵاتیانی ئەدلەب ڕوویان کردووەتە سنوورەکانی تورکیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی جمهوریەت، فەرهاد حەق، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دوایی گۆڕانکارییەکانی ئەدلەب وتی: بە دوای پێکدادانەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ئەدلەب هەزاران کەس لە هاووڵاتیانی ئەدلەب ڕوویان کردووەتە سنوورەکانی تورکیا.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: پێکدادانەکان لە باکووری ڕۆژاوای سووریا توند بووەتەوە و لە سەر ئاسایشی ٣ ملیۆن مرۆڤی دانیشتووی ئەو ناوچە نیگەرانی هەیە. لە ٤ هەفتەی دواییدا لە ئەدلەب ٥٠٠ کەس بە هۆی پێکدادانەکانەوە لە ئەو شارە کوژراون. ٧ قوتابخانە و ١ نەخۆشخانەش کراونەتە ئامانج خەساریان لێ دراوە.

شیاوی باسە، دەستپێکی پێکدادانەکان و ڕەوتی پەنابەرەکان لە سنوورەکانی تورکیا پرسێکە کە تورکیا لە ئەمساڵدا بۆ ڕێگری لێی هەوڵی زۆری داوە. ڕێککەوتنی سوچی تورکیا و ڕووسیا بۆ ئەم مەبەستە و بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئەدلەب وا دیارە کە گەڵاڵەی تورکیا لە ئەم شارە ستراتیژیکە شکستی هێناوە.

News Code 27673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =