نیگەرانی مسکۆ لە ناردنی چەکی ئەمریکی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا

وتەبێژی ئەرکانی سوپای ڕووسیا ناردنی چەکی ئەمریکا بۆ هێزەکانی کورد و عەرەب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای هۆکاری توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ئەو ناوچە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، سێرگەی ڕاسوکی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ئاشکرای کرد کە ڕووسیا نیسبەت بە بەردەوام بوونی ناردنی چەک و جیهازاتی سەربازی ئەمریکا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانە.

ناوبراو راشکاوانە ڕایگەیاند کە ئەو چەکانە لە باتی وەرگرتنی یارمەتی بۆ قاچاخی نەوت لە سووریا دەنێردرێن.

ڕاسوکی هەروەها سەبارەت بە ناوچەی ئەدلەب وتی کە سوپای ڕووسیا لە هاوکارییەکی نزیکدا لە گەڵ تورکیا، بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە لە ناوچەکە چالاکی دەکات.

ناوبراو هەروەها وتی کە ئێمە بە هاوکاری تورکیا، نەخشەیەکمان بۆ ناسینەوە و پێکانی مۆڵگەی تیرۆریستەکان، جیهازات، چەک و هەروەها هوماری تەقەمەنییەکان، هەیە. ئێمە لە کاتی هێرشەکان لایەنی تورکیایی ئاگادار دەکەینەوە.

News Code 27670

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =