ترامپ: ئێرانییەکان هەرگیز لە دانوستاندا نەدۆڕاون

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: لە بیرمە کە ئێرانییەکان هەرگیز لە دانوستاندا نەدۆڕاون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی تویتەریدا پاگەندەی کرد: لە بیرمە، ئێرانییەکان هەرگیز لە شەڕێکدا سەرنەکوتوون، بەڵام هەرگیز لە دانوستان نەیاندۆڕاندووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا کە لە ناوەندی ئابووری واشنتۆن هاتە ئاراوە، پاگەندەی کاریگەری بەرچاوی گەماۆرکانی دەوڵەتی ترامپ لە سەر ئێرانی کرد. بە پاگەندەی پەمپێئۆ، گەمارۆکان بووەتە هۆی نزم بوونەوەی سەدا ٩٥ ی فرۆشی نەوتی ئێران.

News Code 27669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =