ئەبووبەکر بەغدادی لە سووریایه و ئیفلیج داکەوتووە

دەزگا هەواڵگرییەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش هەر ئێستاش لە سووریایە و هەست بە مەترسی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، دەزگا هەواڵگرییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوڕۆ ڕایانگەیاند کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش هەر ئێستاش لە سووریایە و بۆ پاراستنی گیانی و ئەو گرووپە هەوڵ دەدات.

ئەبوو عەلی بەسری بەرپرسێکی هەواڵگریی عێراق وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: پاش شکستی داعش لە عێراق و سووریا، ئەبووبەکر بەغدادی و جێگرانی لە سووریادا چەقیان بەستووە و بەردەوام هەست بە مەترسی دەکەن.

وتیشی: ئەبووبەکر بەغدادی لە ئیستادا هەوڵ دەدات پێشگری بکات لە ڕووخان و هەڵوەشاندەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعش.

بەسری ئاماژەی بەوەش دا: بەغدادی بە هۆی بریندار بوون لە مۆغەرەی پشتەوە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لە هەجین لە باشووری رۆژهەڵاتی دیرەزوری سووریا، ئیفلیج بووە و لە جێدا کەوتووە.

News Code 27665

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =