گەنجیکی بانەیی خەڵاتی لێهاتووترین فێرکاری وڵاتی مسۆگەر کرد

کەیوان عەبدوڵڵا زادە فێرکاری ناوەندی ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی شاری بانە، بە مسۆگەر کردنی میدالیای زێڕینی چوارەمین ئۆلەمپیادی نیشتمانی تەکنیسییەنەکان، بە لێهاتووترین فێرکاری وڵات هەڵبژاردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیوان عەبدوڵڵا زادە لە چوارەمین ئۆلەمپیادی تەکنیسییەنە سەرترەکانی ئێران، میدالیای زێڕی ئەو خولە کێبەرکێیەی لە ڕکابەریی بەشی کەرەسەی ناوماڵ مسۆگەر کرد.

ناوبراو لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی حەوتەی کارخوڵقێنی و پەرەدان بە ڕاهێنانە تەکنیکی و پیشەییەکان لە وەزارەتی هەرەوەزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی وەزیر و سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنیکی و پیشەیی وڵات، وەک لێهاتووترین فێرکاری وڵات هەڵبژاردرا.

News Code 27664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =