دۆزرانەوەی ئێسک و پرووسکی ٢ هەزار و ٧٠٠ ساڵە لە وان

گرووپێکی کۆنینەناسیی لە قەڵای وان لە تورکیا، ئێسک و پرووسکی ٢ هەزار و ٧٠٠ ساڵەیان دۆزیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی NTVی تورکیا، گرووپی ٥٠ی کۆڵینەوە و پشکنینی میراتی کۆنینە بە سەرۆکایەتی ئەرکان کۆنیار بەڕێوەبەری ناوەندی مێژوو و کۆنینەناسیی ناوچەی وان، لە نوێترین پشکنینیاندا  توانیان لە قەڵای وان ئێسک و پرووسکی ٢ هەزار و ٧٠٠ ساڵە بدۆزنەوە.

پاش دۆزرانەوەی ئەو ئێسک و پرووسکە لە ناوچەی هوویۆک لە هاوێری قەڵای وان، ئەو گرووپە بینایەکی نژایرڤانیی دێرنیان دۆزیەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی ئۆرارتوو و ئەم دەسکەوتە دەتوانی یارمەتییەکی زۆر بدات بە دۆزینەوەی زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە مێژوو، فەرهەنگ و شێوازی ژیان لە سەردەمی ئۆرارتوو.

شایانی باسە بە گوێرەی مێژوونووسان سەری مرۆڤ بایەخێکی تایبەتی لای ئۆرارتووەکان بووە و ئەوان پاش مەرگی کەسەکان سەریان لە لەشیان جیا دەکردەوە دەیان بردنە شوێنێکی دیکە و ئەم بۆچوونەش بەو پێیە لە بینا دۆزراوەکاندا زۆرترین ئێسک و پرووسکی بێ سەر دۆزراوەتەوە.

News Code 27663

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =