شەڕی تونێلەکان ؛پڕمەترسی‌ترین ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان دژی داعش

سەرۆکی ئیدارەی هەواڵگری و شەڕی دژی داعش لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕوانییە وردەکارییەکانی شەڕ دژی تونێلەکانی داعشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، ئەبوو عەلی بەسری سەرۆکی ئیدارەی هەواڵگری و شەڕی دژی داعش لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەبارەت بە وردەکارییەکانی شەڕ دژی تونێلەکانی داعشی ڕایگەیاند: ئەو ئیدارەیە تا ئێستا سەبارەت بە پلانی خۆی بۆ لە ناوبردنی تونێلگەلی تەکفیری کە لە سەرەتای ٢٠١٥ەوە لە قووڵایی سارای بەعاج و ڕۆمادی و ناوچە سەخڵەتەکاندا کردوویاناتەوە، بێدەنگی هەڵبژاردووە. ڕووبەری ئەو تونێلانە ٧٠٠ کیلۆمەترە و کەوتۆتە شوێنێک کە تا ئێستا شوانێکێش ڕێی تێی نەبردووە.

بەسری جەختی کرد: داعش لەو تونێلانە بۆ شاردنەوە و ناوەندگەلی فەرماندەیی و جێگرکردنی تیرۆریستان و کارگەی بۆمب‌ڕێژ کردنی ئۆتۆمبیلەکان و پشتوێنەی تەقینەوەیی کەڵکی وەرگرتووە.

ڕاشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنی شەڕی تونێلەکان یەکێکە لە پڕمەترسی‌ترین ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە ناوچەگەلێک کە پێشتر لە بندەستی داعشدا بووە.

News Code 27662

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =