هەموو جۆرە فرۆکەیەکی دژە ڕادار دەتوانین بدۆزینەوە

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش وتی: ئەوڕۆکە دەتوانین هەموو جۆرە فرۆکە و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دژە ڕاداری دوژمن بدۆزینەوە و ئەو تەنیا بەشێکە لە توانستی پەدافەندنی ئاسمانی ئەرتەش.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی‌فەرد  فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش لە یەکەمین کۆڕبەندی سەرتاسەریی یادەوری پارێزەرانی ئاسمانی ئێران، بە ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی وڵات لە بواری پەدافەندی ئاسمانی، وتی: ئەوڕۆکە دەتوانین هەموو جۆرە فرۆکە و فرۆکەی بێ فرۆکەوانێکی دژە ڕاداری دوژمن دەتوانین بدۆزینەوە و ئەو تەنیا بەشێکە لە توانستی پەدافەندنی ئاسمانی ئەرتەشە.

ئەمیر سەباحی‌فەرد وتیشی: ئێمە لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز تەنیا لە گەڵ ڕژیمی بەعسی لە شەڕدا نەبووین، بەڵکوو لە ڕاستیدا لە گەڵ ٣٤ وڵاتی جیهان شەڕمان دەکرد و هێزی ئاسمانی عێراق لە ماوەی شەڕی داسەپاوە چەندین جار بنیات و نۆژەن کراوە و ئێمە بەرەوڕووین پێشکەوتەترین فرۆکەکانی جیهانی بووین و توانیمان تەنیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٧٠ فرۆکەی دوژمن لە ناو ببەین.

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش ئاماژەی بە دەسکەوتە خۆجێیەکانی ئەو هێزە کرد و جەختی کرد: ئەوڕۆکە لە بواری سیستەمی ڕاداریدا گەیشتووینەتە خۆبەڕیوەبەریی تەواو و بەوپەڕی لێهاتووییەوە هەموو فرۆکە پێشکەوتەکانی ئەمریکی دەبینینەوە و هوشداریان دەدەینێ.

News Code 27661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =