سەرۆک کۆماری ئێران سپاسی بەرێوەبەرانی کۆنگرەی ناودارانی کورد دەکات

سەرۆک کۆمار لە نامەیەکدا سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ، جێگری سیاسی وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاری کوردستان و هەموو بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ناوداری کورد بۆ بەڕیوەبەردنی ئەو ڕووداوە گرینگە فەرهەنگییە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگاریی کوردستان، لەو نامەیەدا کە بە واژۆی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری بۆ ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ نووسراوە، بەڕێوەچوونی شیاوی کۆنگرەی ناودارانی کورد وەک ڕووداوێکی فەرهەنگیی کاریگەر و هێمایین لەبارەی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتەوایانەی گەلانی ئێرانی وەسف کراوە کە تێیدا جڤاتێکی گەورە و مەزن لە گەلێکی پڕ لە شانازی و سەربەزری لە گۆشەیەکی ئەم وڵاتە خۆشەویستە بە دەوری کوانوویەکدا کۆ کردۆتەوە.

لە درێژەی ئەو نامەیدا هاتووە: لەمناوە شانازیی دەوڵەتی هەڵبژاردەی گەل ئەوەیە کە بە هەڵوێستێکی ڕاستگۆیانە و داکۆکیی بەردەوام لە مافی مرۆیی و ئیسلامی و ئاوەزمەندی و مامناوەندی، بەردەوام رێخۆشکەر و پاڵپشتی یەکگرتوویی هاوکاتی بەربڵاوێتیی خوداگەرانە بووە؛ بەهرەمەند بوونی هەموو گەلانی ئێرانی لە ڕێز و کەرامەت و مافی شارۆمەندی، خاڵی پەسندکراوی هەمووانە و کۆنگرەی ناودارانی کورد دەرفەتێکی لەبار و بێ هاوتا بوو بۆ نرخاندنی گەلانی ئێرانی و هیوادارین ئەم ڕووداوە بۆ گەلانی دیکەش دووپات بێتەوە.

حەسەن ڕۆحانی لە کۆتایی نامەکەدا سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و چالاکیەکان ئاراستەی وەزیری ناوخۆ، جێگری سیاسی وەزیری ناوخۆ، پارێزگاری کوردستان و هەموو ستافی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ناودارانی کورد کردووە.

News Code 27660

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =