زانستنامەی فەرهەنگ و شارستانیەتی کوردستان میراتێکی بەنرخ بۆ داهاتوو

ئەندامی ئەنجومەنی زانستی زانستنامەی فەرهەنگ و شارستانیەتی کوردستان، وتی: ئەو زانستنامە تەواوی بوارە پێژووییەکانی خەڵکی کوردستان دەگرێتەوە و دەتوانێت وەکوو میراتێکی بەنرخ بۆ داهاتووان بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرووز خەیریە شەوی شەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانستی زانستنامەی فەرهەنگ، هونەر و شارستانیەتی کوردستان، وتی: ئەو زانستنامە بە تواوەتی زانستی و وەسفییە و تەواوی کەسانێک کە پێشنیاریان هەیە دەتوانن لە پێکهێنانی ئەو زانستنامە یارمەتیدەر بن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بیری زانستنامە لە درێژەی ناساندنی تەواوی پارێزگای کوردستان پێک هاتووە، زیادی کرد: کتێبە بڵاو بووەکان لە چوارچێوەی زانستنامە لە سەر بنەمای وەسفییە و دەتوانێت هاوکات لە گەڵ سادەیی زانیاری سەیر و سەرەنج ڕاکێش بخاتە بەر دەستی بەردەنگەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی زانستی زانستنامەی فەرهەنگ و شارستانیەتی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە چوارچێوەی زانستی لە زانستنامە لەبەرچاو گیراوە، وتی: عەقڵی کۆمەڵ پشتیوانێکی پتەو بۆ چواچێوەی چەندایەتی و چۆنایەتی زانستنامەی فەرهەنگ، هونەر و شارستانیەتی کوردستانە.

News Code 27659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =