پێشنیارم بۆ سەردانی ئێران ڕەت کرایەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی نوێ پاگەندەی کرد کە تاران لە گەڵ داخوازی ناوبراو بۆ گفتوگۆ لە گەڵ مێدیا ئێرانییەکان دژایەتی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامگەلێکدا کە لە تویتەر بڵاو بووەوە پاگەندەی کردووە کە ئێران پێشنیاری سەفەری ئەو بۆ ئێران و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە گەڵ هاووڵاتیانی ئێرانی قبووڵ نەکردووە.

ناوبراو لە تویتێکدا پاگەندەی کردووە: ئێمە لە موحەمەد جەاد زەریف کە دێتە ئەمریکا و لە مافی ئازادی بەیان کەڵک وەردەگرێت، ناترسین. ئایا راستییەکان سەبارەت بە ئێران ئەوەندە خراپە کە ئیزن نادەن من هەر ئەو کارە لە تاران ئەنجام بدەم؟ چی ڕوو دەدات کە ئەگەر خەڵک ڕاستییەکان ببیسن، نە بە شێوەی فیلتر کراو و کورت؟

پەمپێئۆ لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی بلومبرگ ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر پێویست بێت، بە دڵنیاییەوە و بە حەزەوە سەردانی ئێران دەکەم.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە وتەبێژی دەوڵەتی ئێران، لە کاردانەوەدا ڕایگەیاندبوو کە پەمپێئۆ دەتوانێت لە گەڵ مەرزیە هاشمی گفتوگۆ بکات.

News Code 27658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =