بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، سەرچاوەکانی سەر بە حەشدی شەعبی عێراق ڕایانگەیاند کە داعشییەک بە ناوی سەدام حسێن ساڵح ئەلحەمدونی لە کەرکووک دەستبەسەر کراوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە؛ ئەو تیرۆریستە لە ناحیەی مەلا عەبدوڵڵا لە باشووری رۆژاوای کەرکووک کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی حەشدی شەعبی.
سەدام حسێن ساڵح ئەلحمدونی خەڵکی مووسڵە لە کەتیبەی سیخوڕی داعش دا چالاک بووە و ئامۆزای ئەبوولەیس ئەلئەناری والی داعشی مووسەڵە لەساڵی ۲۰۱۴.
بۆچوونی ئێوە