مەرگی گەنجێکی سنەیی بە هۆی تەقینەوەی تانکەری با

بەڕێوەبەری ئۆڕژانسی پێش نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبەریی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان وتی: بە هۆی تەقینەوەی دەزگایەلی کۆمپرۆسۆری با (تانکەری با) لە ناو ئاپاراتیەک لە سنە، گەنجێکی ٢٠ ساڵە گیانی لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا فەرامەرزی وتیشی: ئەو ڕووداوە چەند کاتژمێر لەوە پێش لە دووکانێکی ئاپاراتی بە ناوی ئاویەر لە شارۆچکەی مەولەویی سنە ڕووی دا و بە هۆی ئەو ڕووداوە شاگردی دووکانەکە گیانی لە دەست دا.

ناوبراو زیادی کرد: لە گەڵ ڕووداوەکە خێرا پێوەندی بە فریاکەوتنی پزیشکی پارێزگاوە گیرا و ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کرا. بەڵام کرێکاری گەنجی ئەو یەکەیە بە هۆی زەختی برینەکانی گیانی خۆی لە دەست دا و تەرمەکەی بۆ پزیشکی یاسایی کوردستان گواستراوەیەوە.

بەڕێوەبەری ئۆڕژانسی پێش نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبەریی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستی پزیشکی کوردستان بیری هێنایەوە کە ئەمبۆڵانسەکانی ئەو ناوەندە بە مەودای ١٥ خولەک پاش ڕووداوەکە بۆ فریاکەوتنی برینداربووان خۆی گەیاندبووە ئەو شوێنە.

News Code 27643

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =