پارکی ژنان لە تەواو شارەکانی پارێزگای کرماشان دەکرێتەوە

شارام کارێزی وتی: بڕیارە لە ئاستی تەواو شارەکانی پارێزگای کرماشان و ٨ گەڕەکی ئەو شارە لانی‌کەم پارکێکی گشتیی تایبەت بە ژنان چێ بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارام کارێزی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی تەکنیکی پارێزگاری کرماشان بە ئاماژە بەوەی کە چێ کردن و کرانەوەی ئەو باخچانه دەبێتە مایەی شادی و ئاسایشی ژنان، وتیشی: هەموو شارەوانان دەبێ لە پلانگەلی بڕیار لە سەردراویاندا شوێنی بەخچەی گشتیی خاتوونان ڕەچاو بکەن.

شارام کارێزی جەختی لەوەش کرد: دەبێ هاوکات ژووری منداڵ و دایک لەو باجچەگەلەدا دیاری بکرێت و لەوبارەیەوە لە ئەزموونی کارناسان و هەروەها ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر باخچەی گشتیی ژنانیان تێدا کراوەتەوە، کەڵک دەبەین.

News Code 27639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =