یارمەتی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە دەستی شەڕڤانانی یەپەگە

کاروانی چەک و چۆڵی ئەمریکی بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی پاراستنی گەل (YPG) گەیشتە کوردستانی سووریا و بەرەو ناوچەی گەری سپی لە پارێزگای ڕەقە ڕەوانە دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیووز، کاروانی چەک و چۆڵی سەربازی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی یەپەگە گەیشتە خاکی کوردستانی سووریا و بەرەو ناوچەی گەری سپی لە پارێزگای ڕەقە ڕەوانە دەکرێت.

سەرچاوەگەلی خۆجێی بە ئاماژە بەو کاروانە سەربازییە، ڕایانگەیاند: ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانی ئەمریکی بە باری چەک و چۆڵ و جیهازاتی سەربازییەوە لە هەرێمی کوردستان بەرەو باکووری سووریا و لوێوە بۆ ناوچەی گەری سپی لە پارێزگای ڕەقە بەڕێوەن.

شایانی باسە، گەری سپی یەکێکە لە ناوچە جێ ناکۆکەکانی تورکیا لە پلانی سەرەتایی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دانانی ناوچەی هێمن لە باکووری سووریا و ماوەیەک لەوە پێش ڕاگەیێندرا کە ئەو ناوچەیە و کۆبانی و قامیشلی یەکەمین ئامانجەکانی هیزی چەکداریی تورکیا لە هێرشی شیمانەیی بۆ باکووری سووریا دەبن.

News Code 27634

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =