دۆزینەوەی ئاسەواری مێژوویی قاچاخ لە کوردستان

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: ئەمساڵ دوو جار دۆزینەوەی ئاسەواری مێژوویی قاچاخمان لە شارەکانی بانە و سنە هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەاڵی مێهر، موحسن عەلەوی ڕایگەیاند: بەختەوەرانە بە هاوکاری هیز پۆلیسی پارێزگا لە سی ساڵ لەمەوپێشەوە لە باسی چوونە دەرەوەی ئاسەواری مێژوویی لە سنوورەکانی پارێزگا، دۆزینەوەی زۆر کەممان هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕەشەممەی ساڵی ٩٥ سێ بەرگ کتێبی مێژوویی لە سنووری پارێزگا ڕاگیرا و ئەمساڵیش دوو جار دۆزینەوەی ئاسەواری مێژوویی لە شارەکانی بانە و سنەمان هەبووە.

وتیشی: لە شاری بانە کەسێک کە خەڵکی ئەو شارەش نەبووە ٣٠ جۆر ئاسەواری مێژوویی قاچاخی پێ بوو و لە شاری سنەش ٣٨ دانە سکەی سەردەمی سلووکی دۆزراوەتەوە کە لە گوڵانی ئەمساڵ ڕووی داوە.

News Code 27627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =