نیشانەی شارۆمەندیی فەخری سنە بەخشرایە "عەزیز شارۆخ"

ستافی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە ئامادەبوون لە ماڵی مامۆستا عەزیز شارۆخ، وێرای نرخاندنی توانا و چالاکییە هونەرییەکانی، کلیلی زێڕینی شارۆمەندیی فەخری شاری سنەیان پێبەخشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال قەڵعەشاخانی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان و تاقمێک لە ستافی کاری کۆنگرەی ناودارانی کورد رۆژی پێنج شەممە ٣ی مانگی گەلاوێژ بە ئامادەبوون لە ماڵی مامۆستا عەزیز شارۆخ هونەرمەندی گەورەی مۆسیقای کوردی لە شاری مەهاباد، تەمەنێک چالاکی و داهێنانی هونەریی ئەو مامۆستایەیان نرخاند.

هەروەها لەو ڕێوڕەسمه کلیلی زێڕینی شارۆمەندیی فەخری شاری سنە ئاراستەی مامۆستا عەزیز شارۆخ کرا.

مامۆستا عەزیز شارۆخ لە دایکبووی ساڵی ١٣١٧ی هەتاوی (١٩٣٨ی زایینی) لە گەڕەکی قەبرانی شاری مەهابادە. دەنگی تایبەتی و سێحراویی ئەو مامۆستایە هەر لە هەرەتی منداڵییەوە هانی دا بۆ گۆرانیبێژی.

عەزیز شارۆخ ئەگەرچی لە بەردەستی مامۆستایەکی تایبەتی پێنەگەیشتووە و خۆی بە دووپاتکردنەوەی شاکارەکانی ئاوازی کوردی بە تایبەت بەرهەمەکانی سەی عەلی ئەسغەر کوردستانی، کاوەیس ئاغا، محەمەد ساڵح دیلان، تاهیر تۆفێق، حەسەن جەزراوی و محەمەدی ماملێ بە پلەی مامۆستایەتی دەنگ و گۆرانی گەیشتووە.

News Code 27625

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =