ئەمریکا کۆنسوڵخانەیەک لە دیالەی عێراق دەکاتەوە

هەندێک سەرچاوە لە دیالەی عێراق لە هەوڵی ئەمریکا بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانەیەک لە باشیک هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، یەکێتی زانایانی موسڵمانی دیالە لە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانەیەک لە باشیک لە پارێزگای دیالە و پاڵپشتیی هەندێک لە سیاسەتوانان لەو هەنگاوە واشنتۆن هەواڵیان دا.

جەبار مەعمووری سەرۆکی ئەو یەکێتییە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: زانیاریگەلێکمان سەبارەت بە هەوڵی نهێنیی ئەمریکا بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانەیەک لە باشیک بە دەست گەیشتووە. هەندێک لە سیاسەتوانان پێشوازیان لەو هەنگاوە کردووە بە بێ ئەوەی ئاگاداری پاشهاتەکانی بن، بە تایبەت کە کرانەوەی ئەو کۆنسولخانەیە دەتوانێ مایەی ئاژاوە و پیلان بێت و لە ئەگەری جێبەجێ بوونی ئەو پیلانە خەڵکی دیالە بە توندی لە دژی دەوەستن.

News Code 27621

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =