تورکیا ئاوارە سوورییەکان بەزۆر دەردەکات

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بەرپرسانی تورکیا ئاوارە سوورییەکان بە زۆر لەو وڵاتە دەردەکه ن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشره"، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی لە ڕاپۆرتێکدا بەرپرسانی تورکیای بە کۆچی زۆرەملێی ئاوارە سوورییەکان تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند: تورکیا ئاوارە سوورییەکان ناچار دەکات کە داپێداناننامەگەلێک واژۆ بکەن کە تێیدا هاتووە، بە ویستی خۆیان خوازیاری دەرچوون لەو وڵاتە و گەڕانەوە بۆ سووریان.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تورکیا پاش واژۆکردنی ئەو داپێداناننامانە، ئاوارەکان لە خاکی خۆی دەردەکات و پێی وایە بەو کارە دەتوانێ ئاوارەکان هان بدات بۆ گەڕانەوە بە سەر خاک و زێدی خۆیان و لە ئەگەری سەرپێچی ئاوارەکان هەڕەشەی زیندانیان لێ دەکات.

چاودێری مافی مرۆڤ جەختی لەوەش کردووە کە ئۆپەراسیۆنی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی سووریا بەو مانایە کە دەوڵەتی تورکیا خەریکی داسەپاندنی سیاسەتگەلێکە کە دەبێتە هۆی بێ بەش بوونی زۆربەی ئاوارە سوورییەکان لە پاڵپشتییەکان.

News Code 27620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =