میری ئێزدییەکانی جیهان لە کوردستانی عێراق هەڵبژێردرا

لە ڕێوڕەسمێکدا لە کوردستانی عێراق "میر حازم تەحسین بەگ" بوو بە میری ئێزدیەکانی جیهان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرزاد فارووق بەگ، بریکاری میری ئێزدیان بۆ (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەر یەک لە هەرمان میرزا بەگ و کامیران خەیری بەگ و شێرزاد فاروق بەگ بە بریکاری میری ئێزدیان هەڵبژێردران و هەر یەکەیان بۆ کاروبارێکی میر، هەروەها میر حازم تەحسین بەگ بوو بە میری ئێزدیان".

ئەمڕۆ لە پەرەستگەی لالش ڕێوڕەسمی دانانی میری تازە و هەرسێ بریکاری میری تازەی ئێزدییان لەگەڵ ڕاوێژکارێکی میر بەڕێوەچوو.

لە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ۲۰۱۹ میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدییانی جیهان، هەریەک لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزباییان لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد.

News Code 27617

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =