کورد ڕێگە نادات تورکیا بەشێک لە وڵاتی سووریا داگیر بکات

هاوسەرۆكی پارتیی یەكێتیی دیموكراتی بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا دەیەوێت بەشێک لە وڵاتی سووریا داگیر بکات جەختی کرد : ئەگەر توركیا هێرش بكات سه‌ریان، بەرخۆدان لە دژی هێرشەكان گەورە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاهۆز حەسەن، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ له‌بارەی جموجوڵی دەوڵەتی توركیا لەسەر سنوورەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا به‌ ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز-ی وت: توركیا دەیەوێت بە بەردێك چەند چۆلەكەیەك بكوژێت، یەكەمیان ئەوەیە كە پارچەیەك لە خاكی سووریا بگرێت.

وتیشی:" تورکیا دەیەوێت لە قڕكردن و سیاسەتەكەی دژبە كورد بەردەوام بێت، دەوڵەتی توركیا بە بیانووی نیشتەجێكردنی هاوڵاتیانی سووریا كە ئەوانیش ئەو گروپە چەتانەی سەربە توركیان، دەیەوێت هەرێمە كوردییەكان بە كورد چۆڵ بكات و گروپە چەتەكان لەوێ جێگیر بكات، بەم شێوەیە حوكمێكی ئیخوان موسلیمینی سەر بە دەوڵەتی توركیا دروست بكات، ئەوەش دۆخێكی زۆر مەترسیدارە."

جەختیشی کرد: دەوڵەتی توركیا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئارامیی ناوچەكە، سیاسەتی قڕكردن لە بەرانبەر كورد بەڕێوە دەبات، ئەوەی بە دەستی چەتەكانی داعش و جەبهەی نووسرە نەیتوانی بیكات، ئێستا خۆی دەیكات، سیاسەتی دەوڵەتی توركیا مەترسیدارە، چەپەڵە و هیچ كەسێك قبووڵی ناكات.

شاهۆز حەسەن ڕایگەیاند: دوای تێكشكاندنی داعش لەلایەن هەسەدە-وە، دەوڵەتی توركیا بە هەموو شێوەیەك دەیەوێت ئارامیی ناوچەكە بشێوێنێت، پەیوەندی نێوان دەوڵەتی توركیا و چەتەكانی داعش چەندین جار سەلمێنراوە و دەركەوتووە كە لەپشت هێرشی چەتەكان توركیا هەیە.

ئاماژەشی کرد کە دوایین جار داگیركردنی عەفرین و بە بەكارهێنانی ئەو گرووپە چەتانە بەڕێوەچوو كە ئامانجی سەرەكییان داگیركردنی پارچەیەك لە خاكی سووریا بوو، لە سەرەتای ئاڵۆزییەكانی سووریادا دەوڵەتی توركیا داگیركردنی هەموو سوریای كردبووە ئامانجی خۆی، ئەردۆغان دەیگوت، (لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا لە شام نوێژ دەكەین) ئێستاش دەیانەوێت ئەو هەرێمانە داگیر بكەن كە لەدەست داعش ڕزگار كراون، لە بنەڕەتدا هەڕەشە لە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتی دەكات.

 لە درێژەی لێدوانەكەیدا شاهۆز حه‌سه‌ن رونیكرده‌وه: "ئەگەر هێزە نێونەتەوەییەكان و ئەو هێزانەی پەیوەندیدارەكان دەیانەوێت ئاسایشی ناوچەكە بپارێزن، دەبێت ڕێگەی دەستێوەردانی توركیا لە ناوچەكە بگرن."

News Code 27613

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =