لاڵەکان بە یارمەتی ئەم گەجێتە قسە دەکەن

لێکۆڵەرانی چینی گەجێتێکیان داهێناوە کە بە چەسپێک، دەچەسپێتە گەرووی کەسەکەوە و پێوەند دراوەتە قۆڵ بەندێکەوە. ئەو گەجێتە یارمەتی کەسانی لاڵ دەدات وشە مەبەستەکانیان بە دەنگی بەرز بڵێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆ ئەتڵەس، لێکۆڵەرانی چینی دەزگایەکی نوێیان داهێناوە کە لە سەر گەرووی کەسەکە دادەنرێت و لە داهاتوو یارمەتی کەسانی لاڵ دەدات تا قسە بکەن.

ئەو دەزگا لە گرافۆن پێک هاتووە کە لە سەر پەڕەیەکی ناسک لە فیلمی پلی ونیلی ئەلکۆل دانراوە. ئەو دەزگا لە پەڕەی مەدار، میکرۆ کۆمپیۆتەر و ڕەمز بازکەری پێک هاتووە و قەبارەکەشی ١٥ لە ٣٠ میلیمەترە.

بەکارهێنەری ئەو دەزگا بە بێ وتنەوە وشەیەک جووڵەیەکی تایبەت بە حەنجەرە و تاڵە دەنگییەکانی دەکات، گەجێتەکە ئەو جووڵانە لە سەر پێستەوە شوێن دەگرێت و بە کردنەوەی رەمزەکانیان، وشەکان دەناسێتەوە. تا ئێستا ئەو سیستەمە بەس بۆ ناسینەوەی وشە ساکارەکان وەکوو سڵام و بەڵێ یان خود نا بەکار هێنراوە.

ئەو لێکۆڵینەوە لە ڕۆژنامەی ASC Nano بڵاو بووەتەوە.

News Code 27611

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =