هێرشبەرانی هەولێر دەستگیر کران/لەگەڵ ئێران و عێراق لەسەر هێڵین بۆ بەرەنگاریی پەکەکە

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەوە بەوەی کە ته‌واوی هێرشكارانی تەقە کردنەکەی ڕستوارنی هۆقەبازی هەولێر ده‌ستگیركراون؛ رایگەیاند: لەگەڵ ئێران و عێراق لەسەر هێڵین بۆ بەرەنگاریی پەکەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سەر کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هه‌ولێر و كوشتنی رایگه‌یاند: "هێرشكردنه‌ سه‌ر كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌كه‌مان له‌ هه‌ولێر، ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان تاوەکوو چه‌ند ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه. سوپاس بۆ خوا ته‌واوی هێرشكاران ده‌ستگیركران و پلان داڕێژه‌رانیشی له‌نێوبران‌".

هاوکات تاوەکوو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان تەنها دەستگیرکردنی تەقەکەری سەرەکی و هاوکارێکیان راگەیاندووە.

له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانی و وشكانییه‌كانی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هەرێمی كوردستان، ئه‌ردۆغان باسی لەوە کرد: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ چیا سه‌خته‌كان، له‌ ده‌شته‌ رێكه‌كان كه‌ رێك ده‌كه‌ونه‌ ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان، رێگریی له‌ تیرۆریستان بكه‌ین و هێڵێكی ئه‌منیی دروستبكه‌ین. كاتێك كه‌ له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا، په‌نا به‌خوا پرسێكمان به‌ناوی قه‌ندیل نامێنێت."

ئەوەشی وت کە کە بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چەنگی یه‌ك و دوو خه‌ریكن ته‌واوی ئامانجه‌كانیان بپێكن، "هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ عێراق و ئێرانیش له‌سه‌ر هێڵین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌".

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: دەبێت یەپەگە خۆی بۆ شەڕ لەدژی سوپای تورکیا ئامادە بکات، بە تایبەت لە مەنبیج و رۆژهەڵاتی فورات و سوپای تورکیا ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە پرسیش بە کەس ناکەن بۆ وەها ئۆپەراسیۆنێک.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی دژی داعش دەکات و یەپەگە بە هاوبەشی خۆی دەزانێت بەردەوام لەگفتوگۆیە لەگەڵ تورکیا تاوەکوو رێگری لەوەها هێرشێک بکات.  

News Code 27606

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =