شەهادەتی هێزێکی سوپای پاسداران لە گوندی دەڵەمەرزی کوردستان

 بە هۆی پێکادانی هێزەکانی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لەگەڵ چەکدارانی دژە شۆڕش، هێزێکی سوپای پاسداران شەهید کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پەیوەندییە گشتییەکانی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا(د.خ) بە هۆی پێکادانی سنوورەوانی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لەگەڵ هێزەکانی دژە شۆڕش لە ناوچەی دەڵە مەرزی سەوڵاوا،ژمارەیەک لە چەکدارانی دژە شۆڕش بریندار بوون و کوژران و ژمارەیەکیش هەڵاتن کە هێزەکانی سوپای پاسداران بە دوایاندا دەگەڕێن.

 لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە لەم شەڕەدا ڕێژەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی و ئامێری پەیوەندی لە چەکدارانی دژە شۆڕش دۆزراوەتەوە.

 هەروەها هێزێکی سوپای بەیتولموقەدەس بە ناوی ستوان دووەمی پاسدارا سەید هادی ئوجاق بریندار کرا کە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە شەهید بوو.

 ڕێوڕەسمی بەرێ کردنی تەرمی پاکی ئەم شەهیدە سەربەرزە کاتژمێر ۱۱ی بەیانی سبەینی شەمە لە قوروە بەڕێوەدەچێت.

News Code 27603

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =