پەمپەئۆ: حەز دەکەم سەردانی ئێران بکەم

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە حەز و ئارەزووی بۆ سەردان کردنی ئێران هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ بلۆمبێرگ ڕایگەیاند کە حەز لە سەفەر بۆ ئێران دەکات.

ئەو پاگەندەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە حەز و ویستی بۆ سەردانی ئێران لە هەلومەرجێکدا باس دەکرێت کە واشنتۆن سەخڵەت‌ترین و دژوارترین گەمارۆکانی لە دژی گەلی ئێران داڕشتووە و داسەپاندووە.

هەر لەو پەیوەندییە، پەمپێئۆ وتوویەتی لەو ئەگەرەدا بانگهێشتی ئێران بکرێت، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ئەگەر پێویست بێت لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆ دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا ئیدعای کرد کە ئەو لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە گەڵ خەڵکی ئێران پێشوازی دەکات.

پەمپێئۆ بە ئاماژە بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا وتبووی کە ئەویش دەیەوێ وەک جەواد زەریف کە لە نیۆیۆرک لە گەڵ میدیاکان وتووێژ دەکات، لە تاران لە گەڵ میدیاکان لە گفتوگۆ و پەیوەندیدا بێت.

ئەوە یەکەمجار نییە کە بەرپرسانی ئەمریکی پاگەندەی حەز و ئارەزووی گفتوگۆ و دانوستانی بێ پێشمەرج لە گەڵ ئێران دەکەن، بەڵام تاران بە ئاوردانەوە لە پێشێلکاریی ئەمریکا لە بەڵێن و پابەندییەکانی و لەوان بەرجام و درێژەی هەڵوێست و سیاسەتی دژبەرانەی ئەمریکا، ئیمکانی هەر جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێکی لە گەڵ واشنتۆن ڕەت کردووە.

News Code 27600

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =