بینینی توانایی ئەرتەشی ئێران داعشی لە سەعدیە وەستاند

فەرماندەی هێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ئاماژە بە دەسەڵات نوێنیی هێزی زەوینی ئەرتەش لە وەستاندنی داعش لە سەعدیە، وتی: ئێمە هێڵێکی ۴۰ کیلۆمەتریمان لەو دیو سنوورەکان لەگەڵ عێراق داناوە و گەر داعش لەو سنوورە ۴۰ کیلۆمەترییە تێپەڕ بێت، وەڵامی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەمیر ئەحمەد ڕەزا پووردەستان رۆژی یەکشەممە لە پرۆگرامی "من طهران"ی کەناڵی هەواڵی "العالم"، دوای ئاماژە بە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان وەک نزیکترین هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ستراتژیی ئەمریکا دوای کۆتایی شەڕی سەخت و بەزینی دوای ڕووداوی ۱۹۹۱ بۆ هێرش کردنە سەر ئێران، بەهرە وەرگرتن لەو گرووپە تیرۆریستییانەیە.

پووردەستان لە وەڵامی پرسیار سەبارەت بە مەترسی و هەڕەشەکانی نێزیک بوونەوەی داعش لە سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران، ڕوونی کردەوە: ساڵی ڕابردوو کە داعش بۆ ماوەیەکی کورت لە پارێزگای ئەنبارەوە گەیشتە پارێزگای دیالە، واتە نزیک بووەوە لە نەوت شار، سۆمار و قەسری شیرین و ۱۲ کیلۆمەتریی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی، هێزی زەوینی  ئەرتەش دەستی دایە چڕکردنەوەی پشتوێنەی سنووری خۆی.

ویشی: ئێمە ئەوکات ڕامانگەیاند کە هێڵێکی ۴۰ کیلۆمەتریمان لەو دیو سنوورەکان کێشاوە و گەر هێزێک بیەوێ لەو هێڵە تێپەڕبێت، بەرپەرچی دەدینەوە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵات نوێنیی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی بووە هۆی وەستانی داعش لە سەعدیەی عێراق و هەروەها ئەو هەوڵە هاوکات بوو لە گەڵ پێکهاتنی هێزی خۆبەخشی مەدەنی لە ناوخۆی عێراق لەسەر داخوازی زانایانی سوننە و شیعە.

پووردەستان لە کۆتاییشدا سەبارەت بە پشتیوانی کردنی داعش لەلایەن هەندێک ناوچی عێراق، وتی: هێشتا شوێن پێی داعش لە پارێزگای دیالە دیارە و لایەنگرانی ئەو گرووپە لەو پارێزگایە چالاکی دەکەن، مانگی پێشوو بینیمان کە سوپای عێراق بە یارمەتیی هێزە خۆبەخشەکان و هێزی کوردەکان شکستێکی قورسیان بە لایەنگرانی داعش لە پارێزگای دیالە دا، بەڵام هێشتا بە پێی زانیارییەکانی ئێمە ئەوان لە هەندی شوێنی ئەو پارێزگایەدا هەن و مووچە لە داعش وەردەگرن و ئاگادارین کە هاوکات داعش لە ئەفغانستان و باکووری ئەو وڵاتە چالاکە.

News Code 276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =