گەمارۆی ئەمریکا کاریگەریی لە سەر بازرگانی ئێران و عێراق نییە

کارناسی پرسەکانی ناوچە وتی: گەمارۆکانی ئەمریکا ناتوانێ کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر کەم کردنەوەی بازرگانی ئێران و عێراق ببێت، چونکە بەشێکی بەرچاوی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات لە لایەن کەرتی تایبەتییەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕەزا میرابیان کارناسی پرسی ناوچە لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران و زەروورەتی گەشەی پەیوەندیگەلی بازرگانی لە گەڵ ئەو وڵاتە لە قۆناغی ئێستادا، وتی: لە ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگییە سیاسییەکانی ناوچەیی و لە پێناو پەرەدان بە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە ئەنجام دراوە.

وتیشی: پێدەچێ کە بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەنداوی فارس و بەرزبوونەوەی ناکۆکییە ناوچەییەکان، پرسی گوشاری ئەمریکا لە سەر عێراق بۆ وەستاندنی هاوکارییەکانی لە گەڵ ئێران و نیگەرانییەکانی عێراق بۆ هەناردەی نەوتی خۆی بۆ وڵاتانی ناوچە، دەکرێ ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی دیدارگەلی کاتبەکاتی نێوان بەرپرسانی تاران و بەغدا لێک درێتەوە.

کارناس و شرۆڤەکاری پرسی ناوچە جەختی کرد: یەکێک لە پلانە شیمانەییەکانی سەفەری کورتەخایەنی عەبدولمەهدی بۆ تاران، داکۆکی لە ڕێککەوتنە پێشووەکانی نێوان دوو وڵاتە.

ناوبراو بە ئاماژە بە پێگەی تایبەتی عێراق و پەیوەندیی لە گەڵ ئەمریکا و هاوکات وڵاتانی بەستێنی کەنداوی فارس بیری هێنایەوە: عێراق دەتوانێ ڕۆڵێکی سازێنەر و ئیجابی لە پێناو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچەدا بگێڕێت.

جەختیشی کرد: گەمارۆکانی ئەمریکا ئەگەرچی گوشارە لە سەر دەوڵەتی عێراق بۆ وەستاندن و کەمکردنەوەی هاوکاری لە گەڵ ئێران، بەڵام ناتوانێ کاریگەرییەکی بەرچاوی لە سەر کەم کردنەوەی بازرگانی ئێران و عێراق ببێت، چونکە بەشێکی بەرچاوی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات لە لایەن کەرتی تایبەتییەوە ئەنجام دەدرێت.

ڕەزا میرابیان هەروەها ڕوانییە سەردەمی ئاوەدان کردنەوەی عێراق و ڕۆڵی ئێران لە یارمەتی بەو ڕەوتە و دابین کردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆی، ڕایگەیاند: دەفرایەتیی کەرتی تایبەتی ئێران زۆر لە سەرێیە و ئێمە دەتوانین لەو پوتانسیەلە لە پێناو هاوبەشیی زیاتر و بەربڵاوتر لە سەردەمی ئاوەدان کردنەوەی عێراق بە پشتبەستن بە توانستەکانی ئێران لە بوارگەلی بازرگانی، خزمەتکاری، تەکنیکی، ئەندازیاری و پێشەسازی بەهرە ببەین.

News Code 27598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =