هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی فرات کوشتوبڕ لە هەموو سووریا بڵاو دەکاتەوە

پارتە سیاسیەكان لە باكوور و رۆژهەڵاتی فورات، سەبارەت بە ئەنجامدانی هەر چالاكییەكی سەربازی لە لایەن توركیا و هەنگاونان بەرەو باكووری سووریا هۆشداریاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتە سیاسیەكانی ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی فورات، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: ئەنجامدانی چالاكی سەربازی كوشتار و خاپووركاری لە تەواوی سووریا بڵاودەكاتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "حكومەتی ئەنقەرە هاوشێوەی هەنگاوە ساختەكانی پێشووی هەڕەشەكانی بۆسەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی وڵاتی سووریا چڕدەكاتەوە، هەوڵیش دەدات لەرێگەی ئەو هەڕەشانەوە لە دروستكردنی ناوچەی ئارامدا مەرجەكانی خۆی بەسپێنێت".

ئاماژەش دراوە کە "مەرجەكانی توركیا سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام  بە واتای داگیركاری دێت لەو ناوچەیەدا".

 سەبارەت بە ئەگەری رودانی هەر چالاكیەكی سەربازی لە ناوچەكەدا و جێبەجێكردنی هەڕەشەكان لەلایەن توركیاوە، ناوەرۆكی راگەیەندراوەكە دەڵێت: "هەر دەستدرێژیەكی توركیا، ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە تێكدەدات و قەیرانەكان ئاڵۆزتردەكات، هاوكات باكوری سوریا دەكاتە دەروازەیەك بۆ پشێوی و ئاڵۆزی جۆراوجۆر".

ئاماژە بەوەشكراوە "لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ناوچەكە، دوبارە كوشتن و خاوپوركاری لە تەواوی سوریا بڵادەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە بەربەست و كۆتایی هێنان بە تەواوی هەوڵە نێودەوڵەتیەكان بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە ناوچەكەدا".

 لە هەمانكاتدا ئەو پارت و هێزە سیاسیانە ئیدانەی سیاسەتە توندئاژۆكانی ئەنقەرەیان كرد و رایانگەیاند "ئەو هەڕەشانە بە تەنها یەك نەتەوە و یەك پێكهاتە ناكاتە ئامانج، بەڵكوو ئامانجەكە بە ئاراستەی داگیركردنی بەشێكی زیاتری خاكی سوریایە"، داواشكراوە بە مەبەستی وەستاندنی ئەو هەرەشانە، هەڵێكی جددی نێودەوڵەتی بدرێت.

لەسەر ئەو راگەیەندراوە هاوبەشە، ناوی 25 پارتی سیاسی باكور و رۆژهەڵاتی فورات هەیە، كە لەناویاندا پارتە سیاسیە كوردی و عەرەبی و ئاشوریەكانیش هەیە.

خەندان نووسی:   ئەو راگەیەندراوە پاش وتەكانی مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا دێت، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر داوایكرد واشنتن سەبارەت بە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا لەگەڵ وڵاتەكەیدا رێكبكەوێت، لەوبارەیەوە هۆشداریدا و رایگەیاند: "ئەگەر ئەو ناوچەیە بنیادنەنرێت هێزی سەربازی دەجوڵێنن".

News Code 27597

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =